
دوای ئەو شەپۆلە بەهێزەی باران كە رووی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كردووە، بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و قوتابیان بەتایبەتی ئەمڕۆ لە پارێزگای نەینەوا كرایە پشوو.
ئیدارەی پارێزگای نەینەوا، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە'' ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەهێزەی ڕووی لە عێراق کردوە و زیاد بوونی مەترسی دوامی خوێندنگەکان ڕادەگیرێت.''
ئەمە لە کاتێکدایە، دەستەی کەشناسی عێراق، هۆشداری توند دەدات بەوەی شەپۆلی بارانبارین دەستی پێکردوە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر وڵات دەبێت، هەروەها ئەگەری ڕوودانی هەر خاڵەتێکی نەخوازراو هەیە بەهۆی بەهێزی شەپۆلەکە.
لە ئێستادا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردوە لە هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک بارانبارین دەستی پێکردوە، لە عێراقیش شەپۆلەکە بە بەهێزی دەستی پێکردوە.