
ئەمڕۆ چوار شەممە 3/12/2025بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایکڵ ڕیکس و ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ، تەلاری کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کرایەوە.
ئەم کونسوڵخانەیە بە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار دەکرێت
کۆنسوڵحانەکە، بە دووری 13 کیلۆ مەتر دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی ناوەندی هەولێر،
لە سەر ڕوبەری 50 دۆنم زەوی بنیادنراوە و زەویەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ بەرانبەر تەرخانکراوە.
بڕی 796.1 دۆلاری ئەمریکی تێچووە.
ئەم تەلارە نوێیە ، فەرمانبەرانی حەوت ئاژانس و وەزارەتی ئەمریکی لە خۆ دەگرێت و کاری تێدا دەکەن، لەوانە: وەزارەتەکانی دەرەوە، برگری،ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێو دەوڵەتی ، داد ، ئۆفیسی تایبەت بۆ کاروباری ئاوارەو لێقەوماوان، ئۆفیسی کاروباری هەرێمایەتی، بازرگانی .