
تورکیا داوای دەرکردنی ئەو ئەندامانە ،دەکات کە سوری نین و لە ڕیزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) دان.
ئەمڕۆ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەمیانەی ووتارێکیدا لە کۆڕبەندی دۆحە لە قەتەڕ ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی دیمەشق دەتوانن بگەن بەڕێکەوتن" هاوکات ووتی، تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا کارێکی ئاسان نییە " بەڵام پێویستە بەنیەتێکی باشەوە هەوڵی جێبەجێکردنی ئەو بابەتە بدەن.
فیدان ووتیشی، دەمانەێت ئەو ئەندامانەی سوری نین و لەڕیزەکانی( هەسەدە)دان سوریا بەجێبهێڵن ، بەم هەنگاوەش سەرەتایەکی پۆزەتیڤ دەست پێدەکات.