
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایانگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا به درۆن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندەكانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب، ئه‌مه‌ش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیه بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5/12/2025، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویان كردۆته‌وه، بۆردومان و هێرشه درۆنییەکانی شەوی ڕابردووی سوپای حكومه‌تی سوریا، گوندەکانی ئیمام و ئوم تینەی لە باکوری دێر حافر گرتۆته‌وه. له‌م هێرشه‌دا موڵكوماڵی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه زیانی به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئەو هێرشانەی حكومه‌تی سوریا هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ و پێشێلكاری سه‌قامگیرییه بۆ سه‌ر ئاسایشی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی.