
بەئامانجی گۆڕینی رۆژهەڵاتی ناوەراست و چەند پرسێكی سیاسی كۆبوونەوەیەك لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان ئەنجامدرا
شۆش بیدرۆسیان، وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل، ٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ڕایگەیاند "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لە لوبنان هەنگاوێی سەرەتایە بۆ دروستکردنی بنەمایەک بۆ پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان ئیسرائیل و لوبناندا"، بە پێی بڵاوکراوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت، نێردەی وڵاتەکەیان، مۆرگان ئۆرتاگوس، بەشداری کۆبونەوەکەی کردوە و بە هەنگاوی ئاشتی درێژخایەن باسی ئەنجامی کۆبونەوەکەیان کردوە.
جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس لە ٧ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد، هێرشەکانی ئیسرائیل زیاتر بۆ سەر کەرتی غەزە بووە، تا سەرەتای کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ بەردەوام بووە، ئەگەر چی ئیستا ئاگربەست هەیە، بەڵام هێشتا جەنگ کۆتایی نەهاتووە و بەردەوامە، لە سەرەتای جەنگەوە تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥، نزیکەی ٤٠ هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە کە پێشبینی دەکرێت تا ئێستا ئەو ڕێژەیە نزیک بوبێتەوە لە ٧٠ هەزار کەس، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، و بە هەزاران کەس لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندان و تا کۆتایی ٢٠٢٤، ٨٥ هەزار کەس برینداربوون.