
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە رێگەی وتەبێژەكەیەوە رایگەیاند كە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانیان ئاراستەی دادگای فیدراڵی كردوەو لە دوو رۆژی داهاتوودا پەسند دەكرێ.
عیماد جه‌میل له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كانی ئاراسته‌ی دادگای فیدراڵی كرد، و پێشبینیشده‌كرێت له ماوه‌ی دو ڕۆژی داهاتودا په‌سه‌ند بكرێن، دوای ئه‌وه كاره‌كانی كۆمسیۆن په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ته‌واوبو هه‌ژمار ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو بكرێت.
ڕونیشیكرده‌وه، هه‌نگاوی داهاتو ناردنی ناوی براوه‌كانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كه له به‌رامبه‌ردا بانگهێشتنامه‌یه‌ك بۆ په‌رله‌مان ده‌نێرێت بۆ كۆبونه‌وه له ماوه‌ی 15 ڕۆژ زیاتر نه‌بێت، به‌پێی ڕێكاره ده‌ستورییه‌كان.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له 11ی مانگی رابردو به‌ڕێوه‌چو، لایه‌ن و كاندیده‌كانی پرۆسه‌كه زیاتر له 700 تانه‌یان له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه پێشكه‌ش به كۆمسیۆن كرد.