
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ ٢٧ سەنت بەرزبووەوە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس ٣١ سەنت بەرزبووە و بە ٥٩ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، دوای هێرشە نوێکانی ئۆکرانیا بۆ سەر رووسیا نرخی نەوت بەرزبووە و بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئۆکرانی، ئۆکرانیا هێرشیکردووەتە سەر بۆریی نەوتی درۆژبا، کە نەوت دەگوازێتەوە بۆ هەردوو وڵاتی هەنگاریا و سلۆڤاکیا.