
بەردەوامی شەڕِی نێوان روسیاو ئۆكرانیا و بەتاڵبوونی عەمبارەكانی ئەمەریكا نرخی نەوتی خاوی بەرز كردەوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبووەوە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووە و بە ٦٠ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.