
بەرپرسانی ئۆکرانیا ئاشكرای دەکەن پلانێکی هەموارکراویان ڕادەستی واشنتن کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ڕووسیا.
بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕاگەیاندووە، ئۆکراینا پلانێکی هەموارکراوی بۆ واشنتن ناردووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا، دەشڵێن لەم پلانە نوێیەدا دیدگای ئۆکرانیا لەبەرچاو گیراوە و پێشنیازێکی دیکەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
بەرپرسانی ئۆکرانیا هیچ وردەکارییەکیان لەسەر ناوەڕۆکی پێشنیازەکە نەخستووەتەڕوو، بەڵام دەڵێن چاوەڕێی وەڵام و کاردانەوەی لایەنی ئەمریکین.
ترەمپ ماوەیەکە فشاری زۆری لەسەر ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەکات بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە پلانەکەی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا.