
بەپێی ئەو داتایانەی رۆژی دووشەممە لەلایەن ئیدارەی گشتی گومرگی چینەوە بڵاوکراونەتەوە، قەبارەی بازرگانی دەرەکی چین لە 11 مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا بەڕێژەی 3.6% بەرزبووەتەوە. کۆی گشتی بەهای هاوردە و هەناردەی کاڵای چین لە ١١ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا گەیشتە ٤١.٢١ تریلیۆن یوان کە دەکاتە نزیکەی ٥.٨٢ تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی، کە لە چاو ساڵی ڕابردوودا ٣.٦% زیادیکردووە.
ئەم ڕێژەیەی گەشەکردن وەک خۆی ماوەتەوە لە چاو ئەو زیادبوونەی کە لە ١٠ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تۆمارکراوە بە ڕێژەی لەسەدا ٣.٦.
تەنها لە مانگی نۆڤەمبەردا بەهای هاوردە و هەناردەی کاڵای وڵات لە چاو ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی 4.1% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 3.9 تریلیۆن یوان.
سەرچاوە/ شینخوا