
دۆنالت ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند كە روسیا دەیەوێت و مەبەستیەتی شەڕ لەگەڵ ئۆكرانیا راگرێ.
دۆناڵد ترەمپ لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاندووە، ڕوسەکان "زۆر" دەیانەوێت بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.
ترەمپ دیداری نێوان ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا و جارێد کوشنەری زاوای لەگەڵ پوتن بەم شێوەیە وەسف کرد، "کۆبونەوەیەکی تاڕادەیەک باش بوو، ناتوانم ئەنجامەکانی ئاشکرا بکەم".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناتوانم پێشبینی ئەنجامی ئەو کۆبونەوەیە بکەم، چونکە دوو کەسی دەوێت بۆ تانگۆ".
كۆشكی سهرۆكایهتی روسیا (كرێملن) ڕایگهیاند، هیچ "سازشێک" لەسەر پرسی ئیمتیازاتی خاکی نەکراوە، کە بە گرنگ دەزانێت، هەروەها بەشداری ئۆکرانیا لە ناتۆدا بەداخراوی دەمێنێتەوە.
ویتکۆف و کوشنەر تا سەرەتای دوێنێ چوارشەممە بەردەوام بون لە گفتوگۆکان لەگەڵ سەرۆک پوتن، بەڵام هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو بەرەو یەکلاییکردنەوەی ئاشتیانە ڕانەگەیەندرا.