سەرکردەیەک لە حزبی تەقەدوم ڕایگەیاند، ئەگەر لە نێوان سودانی و مالیکی سەرپشک بکرێین ، سودانی هەڵدەبژێرین ، چونکە حکومڕانی مالیکی بۆ ئێمە سەردەمێکی تاریکبوو.

ئەحمەد ئەلمەساری سەرکردە لە حزبی تەقەدوم،  لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلفزیۆنیدا، ووتی، ئەگەر لە نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وزیران و نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا سەرپشک بکرێین ، سودانی هەڵدەبژێرین ، چونکە  حکومڕانی مالیکی بۆ ئێمە سەردەمێکی تاریکبوو، وەک حزبی تەقەدوم پێشوازی لە سودانی دەکەین ئەگەر کاندید بکرێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو.".

لە بارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە ئەلمەساری پێشبینی کرد، پۆستی سەرۆک کۆمار بە خێرایی لە بەرژەوەندی یەکێتی یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام کێشەی ڕاستەقینە پۆستی سەرۆک وەزیرانەو یەکلاکردنەوەی دوا دەکەوێت.".

سەرکردەکەی تەقەدوم ووتیشی، ئەگەر کورد پێداگری بکات لە سەر وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار، پێویستە پۆستی وەزیری دەرەوە بۆ عەرەب بێت، ئەگەر وەزیرەکە سوننە بێت یا شیعەبێت کێشەمان نابێت.

لە درێژەی قسەکانیدا ، ئەحمەد ئەلمەساری جەختی لەسەر کردەوە، 

ناکۆیەکانی پێشتر لە نێوان لایەنە سوننیەکان ، تەنها ووتاری بانگەشەی هەڵبژاردن بوون و کۆتاییان پێهات،به دڵنیاییەوە دەڵێم، ئەنجومەنی سیاسی ، محەمەد حەلبوسی وەک تاکە کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی داهاتوو پێشکەش دەکات".

لە بارەی دەستوەردانی ئەقلیمی لە کار و باری ناوخۆی عێراق، ئەحمەد ئەلمەساری ووتی، سوننەکانی عێراق ، بەخراپترین دۆخدا تێپەڕین ،بەڵام نە تورکیا نە قەتەڕ نە سعودیە، لەبەرژەوەندی سوننە دەستوەردانیان لە عێراق نەکرد، بەڵام ئێران کاری لە سەر بەهێزکردنی هەندێک له لایەنەکان کرد، چەکی بە حەشدی شەعبی دەدا، ئەمەش یەکێکە لە کێشەکانی ئێمە لەگەڵ ئێران".

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا