
وانگ یی ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمیتەی سی پی سی و وەزیری دەرەوەی چین بەشداری لە سیمپۆزیۆمەكەدا كرد و وتارێكی پێشكەش كرد.
وانگ ڕایگەیاند كە بیری شی جینپینگ لەسەر دیپلۆماسی تیۆرێكی ماركسیستییە كە بەردەوام لە پەرەسەندندایە و كراوەیە و هەمیشە لە پێشەنگی سەردەمدایە. وەڵامی پرسیارە نوێیەكان سەبارەت بە جیهان دەداتەوە و ئامرازی فیكری كاریگەر و ڕێنمایی زانستی بەهێز بۆ دیپلۆماسیەتی چین دابین دەكات بۆ ئەوەی بە بوێریەوە بەرەو پێشەوە بچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، سكرتێری گشتی شی جینپینگ بە شێوەیەكی شەخسی سەركردایەتی زنجیرەیەك داهێنانی گەورەی تیۆری و پراكتیكی كردووە، ڕێنمایی كاری دەرەكی چینی كردووە بۆ گەیشتن بە دەستكەوتە مێژووییەكان و گۆڕانكارییە مێژووییەكان.
وتیشی، "پێویستە سوود لە دووبارە بڵاوكردنەوەی پوختەی بیركردنەوەی شی جینپینگ لەسەر دیپلۆماسی وەربگرین وەك دەرفەتێك بۆ قووڵكردنەوەی تێگەیشتنمان لە سروشتی پێشكەوتووی بیری شی جینپینگ لەسەر دیپلۆماسی لە پێشخستنی داهێنانی تیۆری و دەستپێشخەرییە مێژووییەكەی لە خزمەتكردنی گەنجكردنەوەی نیشتمانیی نەتەوەی چینی". ئاماژەی بەوەشكردووە، “بە سەیركردنی گەشتە نائاساییەكەی دیپلۆماسی لە سەردەمی نوێدا، گەیشتوینەتە تێگەیشتنێكی قووڵتر كە ڕێنمایی ستراتیژیی سكرتێری گشتی شی جینپینگ گەرەنتی بنەڕەتیمانە، كە پابەندبوونی نەگۆڕ بە تایبەتمەندییە چینییەكان بناغەی قەناعەتمانە، كە بنیاتنانی كۆمەڵگەیەك كە داهاتوویەكی هاوبەشی هەبێت بۆ مرۆڤایەتی ئاڵای شكۆمەندی ئێمەیە، هەروەها دروستكردنی ژینگەیەكی نێودەوڵەتی لەبار بۆ مۆدێرنیزاسیۆن لە شێوازی چینیدا ئەركەكەمان” وانگ زیادی كرد.
سیمینارەكە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی فیكری شی جینپینگ بۆ دیپلۆماسی بەڕێوەچوو.