ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، سیمپۆزیۆمێكی ئەكادیمی سەبارەت بە هاوكارییەكانی چین و ئەفریقا لە بواری مافەكانی مرۆڤ، لە شاری جینهوا لە پارێزگای ژێجیانگ لە ڕۆژهەڵاتی چین بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ بەڕێوەچوو.

سیمپۆزیۆمەكە كە لە زانكۆی ژێجیانگ نۆرمال بەڕێوەچوو، نزیكەی ١٠٠ پسپۆڕ و ئەكادیمی لە بوارە جیاوازەكاندا كۆكردەوە بۆ لێكۆڵینەوە لە بابەتەكان لەوانە چوار دەستپێشخەری گەورەی جیهانی چین، حوكمڕانی مافی مرۆڤی جیهانی، هاوكاری پراكتیكی چین و ئەفریقا.

ژانگ جیانژن، جێگری سەرۆكی زانكۆی ژێجیانگ نۆرمال دەڵێت: پاراستنی مافەكانی مرۆڤ خواستی هاوبەشی خەڵكی هەموو وڵاتان و بنەمای بنەڕەتییە بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگەیەك كە داهاتوویەكی هاوبەشی هەبێت بۆ مرۆڤایەتی.

لە میانی سیمپۆزیۆمەكەدا، تۆڕی هاوكاریی ناوەندەكانی توێژینەوەی مافی مرۆڤی چین و ئەفریقا بە فەرمی دەستیپێكرد، هەروەها سەنتەری توێژینەوەی مافی مرۆڤی چین و ئەفریقا لە پەیمانگای توێژینەوەی ئەفریقای زانكۆكە كرایەوە.

سەرچاوە/ شینخوا

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا