
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونی عێراق و سوریا و دروستبونی چەند کۆمارێکی فیدڕاڵی هەیە، لەم حاڵەتەشدا کورد لە عێراق و سوریا دەگەن بە مافی خۆ بەڕێوەبردنێکی تەواو سەربەخۆ .
تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، لە دیدارێكی رۆژنامەی "زە ناشیۆناڵ" ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونی عێراق و سوریا و دروستبونی چەند کۆمارێکی فیدڕاڵی هاوشێوه‌ی ئەوەی لە یۆگوسلاڤیادا ڕویدا هەیە، لەم حاڵەتەشدا کورد لە عێراق و سوریا دەگەن بە مافی خۆ بەڕێوەبردنێکی تەواو سەربەخۆ. دروستبوونی چەند کۆمارێکی فیدڕاڵی لەو دوو وڵاتەش ماوەکەی کورت دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ جەنگ و کوشتاری ناوخۆیی، هۆشداریشیدا لە مەترسییەکانی دابەشبوونی ئەو دوو وڵاتە و ڕێکنەکەوتن لەسەر یەکجۆر فیدراڵی نمونەیی.
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌خنه له سیاسه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت و پێیوایه سیاسه‌تی پێشووی ئه‌مریكا هۆكاره له به‌هێزیوونی ئێران له عێراق و ده‌وروبه‌ری. چونكه ئه‌مریكا زیاتر له 20 ساڵه، چه‌ندین ترلیۆن دۆلاری به بێ ئه‌نجام له عێراق خه‌رج كردووه، كه‌چی پێگەی ئێران لە ناوچەکەدا به‌هێزتر بووه.
دواتر ڕه‌خنه له محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌گرێت و به بێ ده‌سه‌ڵات ناوی ده‌بات، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه بۆشا‌یی ده‌سه‌ڵات له عێراق وایكردووه ئێران ئه‌و بۆشاییه سیاییه پڕبكاته‌وه.