
سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد پلانی ئاشتی بۆ راگرتنی شەڕی ئۆكرانیا و روسیا بەهۆی زیلنسكیەوە شكست دەهێنێت و پێموانییە سەركردەكانی ئۆكرانیا پێشنیاری ئاشتیان خوێندبێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ بە ڕۆژنامەنوسانی وت، "لەگەڵ سەرۆک پوتن و لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆکرانیا لەنێویاندا زلینسکی قسەم کردوە و دەبێت بڵێم کەمێک بێ هیوا بوم لەوەی سەرۆک زلێنسکی تەنانەت تا ئێستا پێشنیارەکەی نەخوێندوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێموایە ڕوسیا، باوەڕم وایە لەگەڵیدا ڕێککەوتوە، بەڵام دڵنیام زلێنسکی گەلەکەی خۆشیان دەوێت، بەڵام ئامادە نییە".
پەیوەندییەکانی ترەمپ لەگەڵ زلینسکی لە دوای دوبارە هەڵبژاردنەوەیەوە ناجێگیر بوە، بەوپێیەی دوپاتی کردوەتەوە کە شەڕەکە بەفیڕۆدانی پارەی باجدەرانی ئەمریکییە.
هەروەها ترەمپ چەندین جار داوای لە ئۆکرانییەکان کردوە خاکی خۆیان بدەنە دەست ڕوسیا بۆ ئەوەی کۆتایی بە ململانێیەک بهێنن، کە بەوتەی خۆی گیانی زۆر کەسی لێکەوتوەتەوە و ئێستا نزیکەی چوار ساڵە.
زلێنسکی دو رۆژ لهمهوبهر ڕایگەیاند، "پەیوەندییەکی تەلەفۆنی جەوهەری" لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجامداوە کە بەشدارن لە گفتوگۆکان لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا لە فلۆریدا.