
لە کاتێکدا باس لە ئاگربەست و هەنگاوەکانی ئاشتی دەکرێت، سەرچاوەکانی ناوهخۆی ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەنقەرە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا پێنج کاروانی سەربازی بەرەو ناوچە داگیركراوهكانی ڕۆژئاوای کوردستان ناردووە.
بەرپرسانی تورکیا بهردهوام پێداگری لەسەر یەکگرتنی هێزەكانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای سوریا دەکەن. ئەمڕۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاش ڕایگەیاند: " دهبێت ههسهده تێبگات، نابێت وڵاتێک دوو سوپای هەبێت".
لە بەرامبەردا، بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کەجەکە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕوونی کردەوە "ئەگەر دەسەڵات سەرکەوتوو نەبێت لە پێشبردنی پرۆسهی ئاشتی و شكستی پێ بهێنێت، ئەوا بزووتنەوەی ئازادیخوازی گهلی كورد بە شێوازێکی جیاوازتر بەردەوام دەبێت لە خەبات و تێكۆشان".