
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕایگه‌یاند له تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به سوپای سوریا نابێت وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌و هه‌واڵانه‌ش ڕه‌تده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هێرش بكاته سه‌ر سوریا.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌گه‌ری هێرش و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا بۆ سوریا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، زەكی ئاكتورك، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی توركیا، ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و دوورن له ڕاستی.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی: تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به سوپاسی سوریا ده‌بێت تاكه‌كه‌سی بێت و نابێت وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له پێناو به‌رده‌وامبوونی ناسه‌قامگیری له سوریا، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به ده‌ستی ده‌ره‌كی هان ده‌درێن تا چه‌ك دانه‌نێن و تێكه‌ڵ به سوپای سوریا نه‌بن.