
وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند: دوای لێكۆڵینەوە لە لایەن لیژنە تایبەتیەكانەوە ئەنجامدەرانی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر ئاشكرا كران و روونیشی كردەوە كە لە سنووری مەخموورەوە دوو درۆن هاوێژراون و ئەنجامدەرانیش خەڵكانی لە یاسا دەرچوون.
سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌ركه‌وت، ئه‌و هێرشه له‌ڕێگه‌ی دو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه و له ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی قه‌زای خورماتوه‌وه ئه‌نجامدراوه، یه‌كێك له‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ش به‌ر كێڵگه كه‌وتوه.
به‌وته‌ی سه‌باح نو‌عمان، ئه‌م هێرشه 11ه‌مین هێرشه كه ئاڕاسته‌ی كۆرمۆر بكرێت، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م هێرشه ده‌ستنیشانكراون، ئه‌وان كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی یاسان، هه‌ندێكیان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان ده‌رچوه و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن".
لیژنه‌كه ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی خسته‌ڕو، كه پێویسته له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێبكرێن، یه‌كێك له رێكاره‌كانیشدوباره بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له كه‌رتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌ڵاحه‌دین بۆ داخستنی هه‌ر بۆشایییه‌كی ئه‌منی و پاراستنی هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان، ئاڕاسته‌كردنی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، بۆ گۆڕینی فه‌رمانده‌كانی ئه‌و ناوچانه به سه‌ركرده‌ی لێهاتو، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی هه‌واڵگری له نێوان ده‌زگا هه‌واڵگرییه فیدراڵیه‌كان و هاوتاكانیان له هه‌رێمی كوردستان.