
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق واده‌ی شایسته ده‌ستورییه‌كان و كاتی هه‌ڵبژاردنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی راگه‌یاند.
له نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقدا كه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه'' به‌پێی ماده‌ی ٥٤ی ده‌ستوور، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له ماوه‌ی ١٥ رۆژدا له واده‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵی ئه‌نجامده‌درێت.''
ئاماژەبەوەشکراوە، له ماوه‌ی ٣٠ رۆژدا له دوای یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه و دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار ئه‌نجامده‌درێت.
هاوکات، له ماوه‌ی ١٥ رۆژدا له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماره‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران راده‌سپێردرێت و حكومه‌تی نوێ له دوای ده‌ستبه‌كاربونی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه له ماوه‌ی ٣٠ رۆژدا پێكده‌هێنرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٤ كانونی، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی په‌سه‌ند كرد، کە لە ڕۆژی ١١ی١١ی ئەم ساڵ ئەنجامدرا.