
بەهۆی رێزنەگرتن لە مافی ژنان و هەوڵدان بۆ گۆشەگیر كردنی كچان، ئوسترالیا سزای بەسەر چوار بەرپرسی تالیباندا سەپاند.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند، "به‌رپرسان تێوه‌گلاون له سه‌ركوتكردنی ژنان و كچان و تێكدانی حوكمڕانی باش یان سه‌روه‌ری یاسا له‌و وڵاته‌ی كه تاڵیبان به‌ڕێوه‌ده‌برێت".
پێنی وانگ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، سزاكان سێ وه‌زیری تاڵیبان و سه‌رۆكی دادوه‌ری بزوتنه‌وه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج، دوای تۆمه‌تباركردنیان به سنورداركردنی ده‌ستڕاگه‌یشتنی كچان و ژنان بۆ خوێندن و كار و ئازادی هاتوچۆ و توانای به‌شداریكردن له ژیانی گشتیدا.
رونیشیكرده‌وه، "ئه‌م ڕێوشوێنانه به‌شێكن له چوارچێوه‌یه‌كی نوێ بۆ حكومه‌تی ئوسترالیا كه ڕێگه‌ی پێداوه سزا و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بسه‌پێنێت بۆ زیادكردنی فشار له‌سه‌ر تاڵیبان، به‌مه‌ش ئه‌و سه‌ركوتكردنه ده‌كاته ئامانج كه گه‌لی ئه‌فغانستان توشی بوه".
ئوسترالیا یه‌كێك بو له چه‌ند وڵاتێك كه له مانگی (ئاب/8)ی 2021 هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان كشانده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك بو له هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ناتۆ كه مه‌شق و ڕاهێنانی به هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌كرد و بۆ ماوه‌ی دو ده‌یه شه‌ڕی تاڵیبانیان كرد، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به ڕۆژئاوا ئه‌و چه‌كدارانه‌یان له ده‌سه‌ڵات ده‌ركرد.
له‌وه‌ته‌ی تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی له ئه‌فغانستان وه‌رگرته‌وه، ڕه‌خنه‌ی زۆری له‌و بزوتنه‌وه‌یه گیراوه كه به قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندن و دامه‌زراندن به‌سه‌ر ماف و ئازادییه‌كانی ژنان و كچاندا ده‌یسه‌پێنێت.