
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی، پیلان و سیناریۆیەکی هاوشێوەی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر ، لە سنوری سوریاوە بۆ سەر ئیسرائیل ئامادەکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتە ئیسرائیلیەکە سیناریۆ ئامادەکراوەکە بەجۆرێک داڕێژراوە، لە ڕێگەی 40 ئوتۆمبێلەوە لە سێ خاڵی باشوری سوریاوە هێرشێکی لەناکاو بکرێتە سەر ئیسرائیل، ڕاپۆرتەکە ئێران بە نەخشە داڕێژەری سیناریۆکە تۆمەتبار دەکات کە بەنیازبووە لە ڕێگەی گروپە چەکدارەکانەوە جێبەجێی بکات.
بەپێی ڕاپۆرتە ئیسرائیلیەکە، هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر "بيت جن" لە سوریا بۆ تێکشکاندنی ئەو پیلان و سیناریۆیە بووە کە بۆ پەلاماردانی ئیسرائیل ئامادەکرابوو.