
حزبی شیوعیی كوردستان، له پێناو "گۆڕانكاری و به‌هێزكردنی ڕاگه‌یاندنی دیجیتالی-ژماره‌یی چه‌پ" له هه‌رێمی كوردستان، كۆنفرانسێكی ئه‌نجام دا، به وته‌ی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندیش، ئه‌و كۆنفرانسه ده‌ستپێكه تا له داهاتوو ڕاوبۆچوون و پێشنیاز و ڕه‌خنه‌ی شاره‌زایان و ڕۆژنامه‌نووسان وه‌ربگرن بۆ گۆڕانكاری و به‌هێزكردنی ڕاگه‌یاندنی حزبی شیوعی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13/12/2025، ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی حزبی شیوعیی كوردستان، به ئاماده‌بوونی هاوڕێ ئه‌بو كاروان سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئەندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سەركردایەتی، ڕۆژنامەنووس و نووسەرانی ڕاگەیاندنی ناوەندی و مەڵبەندەكان، كۆنفرانسێكی له‌ژێر ناونیشانی "به‌ره‌و گۆڕانكاری و به‌هێزكردنی ڕاگه‌یاندنی دیجیتاڵی- ژماره‌یی چه‌پ"، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دا. ئامانج له‌و كۆنفرانسه گۆڕانكاری و به‌هێزكردنی ڕاگه‌یاندنی حزب بوو.
هیوا عومه‌ر جێگری سكرتێری حزبی شیوعیی كوردستان و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆنفرانسه‌كه ڕایگه‌یاند: له كۆنفرانسه‌كه چه‌ند شاره‌زایه‌كی بواری ڕاگه‌یاندن، ڕاوبۆچوونی خۆیان له‌م ناونیشانانه خسته ڕوو "خستنەڕووی پرۆژە و ئایدیای ڕاگەیاندنی ناوەندی - ڕاگەیاندنی حزبی یان جەماوەری"، "تایبەتمەندی و پێداویستی تەكنیكی ڕاگەیاندنی دجیتاڵی – ژمارەیی"، "هه‌ژموونی ڕاگه‌یاندنی دیجیتالی سه‌رمایه‌داری و به‌دیلی دیجیتالی چه‌پ له‌مڕۆدا"، "ڕۆڵی نیوزرومی ناوەندی چییە؟ چۆنیەتی پێشخستنی ؟"، "چۆنیەتی بەهێزكردن و بە ئەلیكترۆنیكردنی رۆژنامەی رێگای كوردستان"، " ڕۆژنامه‌وانی نوێ و ڕاپۆرت نووسین"، "چۆنیه‌تی یه‌كخستنی په‌یج وئه‌كاونته‌كانی ناوه‌ند و مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌گه‌ڵ بابه‌تی پۆدكاستی ئازادی"، "چۆنیەتی بەهێزكردنی تیڤی ئازادی ئۆنلاین"، "چۆنیەتی بەهێزكردنی ماڵپەری ڕێگای كوردستان" و "هێزی مرۆیی و دارایی ڕاگەیاندنی ناوەندی، بەربەست و دەرفەتەكان".
به وته‌ی هیوا عومه‌ر، كۆی گشتی كۆنفرانسه‌كه گفتوگۆكردن بوو، كه چۆن په‌ره به ڕاگه‌یاندنی دیجیتاڵی بده‌ن، تا ببێته سه‌كۆیه‌ك بۆ گه‌یاندنی كێشه و داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ر و هاووڵاتییان.
له كۆنفرانسه‌كه، به‌شداربووان ڕا و ڕه‌خنه و بیروبۆچوونه‌كانیان خسته ڕوو، جه‌ختیش له‌وه كراوه كه ئه‌م كۆنفرانسه ده‌ستپێكه بۆ گۆڕانكارییه‌كان و پێشنیازه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزبیش به هه‌ند وه‌رده‌گرن، له كۆتاییشدا دڵنیایی درا، كه له داهاتوو ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه ده‌بینرێت.








