
ئەمڕۆ لە گوندی سەرکەوری قەندیل تەرمێک دۆزراوەتەوە، بەهۆی هاوشێوەی جلەکانی، گومان دەکرێت مامۆستا ئاڤێستا بێت
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیێنێت، بەڵگەکان دەریدەخەن، ئەو تەرمەی لە زێی گەورە دۆزرایەوە، تەرمی مامۆستا ئاڤێستا یوسفە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەڵگەکان دەریدەخەن، ئەو تەرمەی لە زێی گەورە دۆزرایەوە، تەرمی مامۆستا ئاڤێستا یوسفە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی تەرمەكەی لە پزیشكی دادیی هەولێر وەردەگیرێتەوە و ڕادەستی كەسوكارەكەی دەكرێتەوە، لەسەر داواكاريى باوكى، تەرمەكەی لە دەڤەری بارزان بەخاكدەسپێردرێت و مەراسیمی پرسەكەشی لە بارزان بەڕێوەدەچێت و ڕۆژی دواتر پرسەكەی دەهێنرێتەوە هەولێر.
ئاڤێستا یوسف، تەمەن 27 ساڵ، رۆژی 5ی نیسانی 2025 لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتە نێو رووباری تەنگاتوور.