
دوای کۆڕبەندی نەتەوەیی ژنانی کورد لە ساڵی ۲۰۱۹ لە هۆڵەندا ، لە ڕۆژی ۱۳ / ۱۲ -۲۰۲٥ لە هەمان وڵات و لە ژێر دوورشمی (بە یەکریزی ژنانی کورد بەرەو کوردستانێکی ئازاد) یەکەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد، لە دیاسۆرا بەسترا .
لە کۆنفرانسەکەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی کوردستانی لە دیاسپۆرا و بە میواداری ژنان لە تەواوی وڵاتانی ئەوروپا ئامادە بوون.
هاوڕێ نەرمین نەجمەدین مامۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان بە نوێنەرایەتی حزب بەشداری لە کۆنفرانسەکە کرد.
لە لێدواێکیدا بۆ ڕاگەیاندنی حزبمان هاوڕێ نەرمین نەجمەدین ووتی، لە پێناو یەکریزی نەتەوەیی ژنانی کورد، ساڵێک لەمەو بەر، پلاتفۆرمی نەتەوەیی ژنانی کورد راگەیەیاندرا و بریاری سەرەکی پلاتفۆرمەکە بریتی بوو لە: دامەزراندنی پلاتفۆرم و بەستنی کۆنفرانس لە هەموو پارچەکانی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات ٬ هەروەها لە ڕۆژئاوا و باکور و باشوریش ئەو پلاتفۆرمە دامەزراو کۆنفرانسیش بەرێوە چووە.
نەرمین مامۆ ئاماژەی پێکرد، کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد پلان و بیرۆکە دەستپێشخەریەکی گرنگە و پلاتفۆرمێکی جیهانییە بۆ یەکخستن و گەشەکردن و کۆکردنەوەی هەموو ژنانی کوردستانی لەسەر ئاستی جیهان و لەژێر سایەی یەک چەتردا ، بۆ دەربڕینی ڕاستەوخۆی خواستەکانیان و پشتیوانی لە مافەکانیان و پیشاندانی ڕۆڵی خۆیان لەسەر پلاتفۆرمە جیهانیەکان.
ووتیشی ، ئەم پلاتفۆرمە، هەنگاوێکە بۆ بەهێز کردنی یەکتری ژنان و پشتگیری کردنیان لە یەکتر کە ئەمەش یەکێکە لە مێتودەکانی هەنگاونان بەرو رێفورم و سەرکەوتنی ژنان بە سەر ئەستەنگیەکانیاندا.
ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندی حزبی ووتیشی ، ئێمە وەکو حزبی شیوعی کوردستان پشتگیری لە هەر پرۆسەیەک دەکەین کە لە خزمەتی پرسی ژنان و یەکسانی و ئاشتی و ئازادی دابێت ٬ بەشداری و پشتگیری و هاوکاری و بۆچوونەکانی خۆمان بە گرنگ دەبینین ، هەر بۆ ئەم مەبەستە بە ووتارێکمان پێشکەشکرد و سەرنج و پێشنیارەکانمان خستەڕوو.
جێگای باسە لە میانەی کۆنفرانسەکەدا ، چەند پانێڵێکی بە سود لە سەر دۆخی ژنانی کورد لە دیاسپۆرا و دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و پەروەردە بەرێوە چوو.

