
لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ " تیڤی نێت"ی توركی، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ، بەپێویستی زانی دەستبەجێ هێزەکانی سوریای دیموكرات دەستبەرداری تاکتیکی دەستی دەستی بێت و بەرەو یەکگرتن و جێبەجێکردنی رێککەوتنی ١٠ی ئازار هەنگاو بنێت.
بە ووتەی فیدا، بیانوی بەرەنگاربونەوەی داعش چیتر پاساوێک نییە بۆ درێژکردنەوەی هەژموون و دەسەڵاتی هەسەدە.
سەبارەت بە پڕۆسەی داماڵینی چەک لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستانیشەوە وتی: تورکیا بە شەفافیەتێکی بەرز و زۆر باش مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە دەکات و هیچ شتێكیشمان نەبیستووە لەبارەی ئەوەی رێکخراوەکە بەنیازە چی بکات.
هاكان فيدان جەختیشی کردەوە: کێشەی باشوری سووریا لە خودی قەبارەكەیدا نییە، بەڵکو لەوەدایە ئیسرائیل بووەتە لایەنی دەستوەردانەكەر، کە ژینگەیەکی مەترسیدار دروست دەکات و، دۆخی باشوری سوریا رەنگە لە ئێستادا گەورەترین ناوچەی مەترسیداربێت بۆ ئێمە.