حزبی شیوعی ئەمریکا، ئیدانەی دەستبەسەرداگرتنی بارە نەوتێکی فەنزەویلا لەلایەن ئەمریکاوە دەکات ، کە لە ڕێگادا بووە بەرەو کوباو ئەم کارە بە کارێکی نایاسایی و چەتەگەری و شەڕفرۆشتن بە ووڵاتانی ئەمریکای لاتینی ناو دەبات.

لە بەیاننامەیەکدا ، حزبی شیوعی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، بە بیانوی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و مادەی هۆشبەری ساختە،حکومەتی ئەمریکا چاوی چنۆکی بڕیوەتە سامانی سروشتی فەنزەویلاو دەیەوێت دوو ئامانج بپێکێت.

یەکەمیان گێچەڵکردن و وروژاندنی گەلی فەنزەویلایە، تا لەو ڕێگەیەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئەو ووڵاتە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵبکرێت.  چونکە لە مێژا بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیا گەورەکانی نەوت ، چاوی بڕیوەتە داگیرکرنی نەوتی ئەو ووڵاتە.

دووەمیان ئەم هێرشەی کردویەتیە سەر بارە نەوتەکە هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر گەلی کوبا کە ئامانجێکی تری ئیمپریالیزمی ئەمریکایە.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەیدا، حزبی شیوعی ئەمریکا ئاماژەی پێکردووە، ئەم کردەوە چەتە گەرییە ، دوای کۆکردنەوەی ئەو هێزە زەبەلاحە دێت ، کە ئەمریکا لە ناوچەکە کۆی کردووەتەوەو لەناخۆی ئەمریکاش دەنگێکی نەشاز هەیە داوای هێرشی زەمینی دەکات بۆ سەر فەنزەویلا.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەیدا، حزبی شیوعی ئەمریکا، بۆ پاڵپشتی 

 لەگەلی فەنزەویلا و لە دژی ئیمپریالیزمی ئەمریکا، داوا لە چینی کرێکاران و ئاشتیخوازانی ئەمریکا دەکات، فشار بخەنە سەر حکومەتی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان 

بە تەواوی سزاو کارە دووژمنکاری و تاوانکاریەکانی ئەمریکا لە دژی فەنزەویلا ، لە دژی هێرشکردنە سەر ئە ووڵاتە بێدەنگ نەبن..

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا