
به پێی هه‌واڵیكی فرانس پرێس، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران، له كاتی ڕێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر مردنی پارێزه‌ر"خه‌سره‌و عه‌لی كوردی"، چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی نێرگز محه‌مه‌دی و چه‌ند چالاكوانێكی تریان ده‌ستگیر كرد.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12/12/2025، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی پارێزه‌ر "خه‌سره‌و عه‌لی كوردی" ، چه‌ند چالاكوانێكی مافه‌كانی مرۆڤیان ده‌ستگیر كردووه، به پێی هه‌واڵه‌كه جگه له نێرگز محه‌مه‌دی هه‌ر یه‌ك له سپێدە گولیان، هەستی ئەمیری، پوران نازمی، عالیە موتەڵیب زادە و چەند چالاکوانێکی دیکە ده‌ستگیر كراون.
له پاریسه‌وه، ته‌قێ ڕەحمانی، هاوسه‌ری نێرگز محه‌مه‌دی به فرانس پرێنسی ڕاگەیاندووە: هاوسه‌ره‌كه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مه‌شهه‌د لە کاتی ڕێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌كه ، لەگەڵ چالاکوانی دیاری ئێرانی سپێدە گوڵیان و چه‌ند چالاكوانیكی تر ده‌ستگیر كراون.
نێرگز محه‌ممه‌دی، له ساڵی 1972 لە شاری زنجان لەدایكبووە، لە شارەكانی كەرەج و قروەی رۆژهەڵاتی كوردستان گەورە بووە، یه‌كێكه له چالاكوانه‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌یاری كۆماری ئیسلامی ئێران، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣ یه، له كانونی دووه‌می ئه‌و ساڵه، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له زیندان ئازادكرا و ئه‌مڕۆش جارێكی تر ده‌ستگیر كرایه‌وه .