هاوڕێ کرێکار - رێگای کوردستان 
ئێوارەی ئەمڕۆ، لەگوندەکانی سنوری ناحیەی قادر کەرەم دەنگی تەقینەوەیەکی بەرز بیستراوە و لەدەشتایەکیشدا ئاسەواری دەرکەوتووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن دانیشتووانی ئەو گوندانەوە بە رێگای کوردستان  دراوە، لەنێوان گوندی کانی قادر و سۆفی ڕەزا، لەسنوری ناحیەی قادرکەرەم، نزیک کاتژمێر ٥ دەنگێکی بەهێز بیستراوە.
هەروەها ئاماژەیان بەوەشدا، لەنزیک ناعورێکی گوندی سۆفی ڕەزا ، چاڵێکی گەورە دروست بووه و چەند پارچە ئاسنێک لەو  شوێنە کەوتوون و ئەوانیش هێزێکی ئەمنیان لەسنوورەکە ئاگادار کردوەتەوە.
هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ، لەئاسمانی گەرمیان،دەنگی تەقینەوه بیستراو دووکەڵیش لەدوای دەنگی تەقینەوەکە بینرا.

وتاری نووسەران