​بۆ پشتگیریکردن لە خۆڕاگریی کوردانی حەڵەب لە گەڕەکەکانی (شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە) بانگەواز لە سەرجەم چین و توێژەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاونیشتمانیانی دڵسۆز دەکەین، بەشداری بکەن لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی هێمنانە بۆ گەیاندنی دەنگی خوشک و براکانمان لە حەڵەب کە لەلایەن گرووپە تووندڕەوەکان هێرشیان دەکرێتە سەر و پەلامار دەدرێن و لەبەردەم مەترسی جینۆساید کردنن.

​لەم کاتەدا کە کوردانی حەڵەب ڕووبەڕووی گەمارۆ و هەڕەشەی جددی بوونەتەوە، ئەرکی مرۆیی هەموومانە بێدەنگ نەبین و داوای پاراستنی ژیان و کەرامەتیان بکەین.

​ناونیشان: بارەگای مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان ، شەقامی شەست مەتری، بەرامبەر تاوەری زانیاری.

​ڕۆژ ، هەینی ٩-١-٢٠٢٦

​کاتژمێر: ٤ ی پاشنیوەڕۆ.

وتاری نووسەران