
ستار ئەحمەد
هیچ کاتێک ئایین بۆ مرۆڤ کێشە نەبووە، بەڵکو گرفتەکە ئەو خوێندنەوە و تەفسیرە هەڵانەیە کە بە مەبەست یان بێمەبەست بە خەڵک گەیەندراوە بۆ ئەوەی هەمیشە هەست بە کەمی بکەن.
هیچ گەلێک بێ پەیامبەر نەبووە
هیچ نەتەوە و گەلێک نییە لە مێژوودا کە پێغەمبەری بۆ نەهاتبێت.
کوردیش وەک هەر نەتەوەیەکی تر، پێغەمبەر و ڕێبەرە خوداییەکانی خۆی هەبووە.
پیرۆزی و پەیوەندی بە ئاسمانەوە تەنها قۆرغی نەتەوەیەکی دیاریکراو نەبووە.
کاتێک مرۆڤی کورد بە هەڵە لە دین تێدەگەیەنرێت و پێی دەوترێت کە هەموو پیرۆزییەکان لە دەرەوەی خاکەکەی ئەون،نابێت بە ئاسانی تەسلیمی ئیرادەی ئەوانی تر بێت. پێویستە بزانێت.. کە (جودی ) لە خاکەکەی ئەوە، ئیبراهیم لە ڕەگ و ڕیشەی ئەوە، و خوداش دەفەرمێت بۆ هەموو نەتەوەیەک پێغەمبەرمان ناردووە، کورد بەشێکی سەرەکییە لەو ڕێزلێنانە خوداییە.
دوژمنان ویستوویانە بەکورد بڵێن : تۆ نەتەوەیەکی فەرامۆشکراویت لای خودا! لەکاتێکدا ، هیچ نەتەوەیەک نییە لای خودا فەرامۆش کرابێت.
دین نەهاتووە بۆ ئەوەی نەتەوەیەک بسڕێتەوە یان نەتەوەیەک بکاتە کۆیلەی نەتەوەیەکی تر، بەڵکو هاتووە بۆ ئەوەی بڵێت : هەمووتان لە ڕەچەڵەکدا یەکن و هەمووشتان پێغەمبەرتان بۆ هاتووە. ئەو تێگەیشتنە هەڵەیە بووەتە هۆی ئەوەی کورد مێژووەکەی خۆی بە پیرۆز نەزانێت و هەمیشە چاوی لە دەستی بێگانە بێت.
حەزرەتی ئیبراهیم لە حەڕان (ماردینی ئێستا) لەدایکبووە، ئەمە ڕاستییەکی مێژووییە. ئینجا لە میزۆپۆتامیاوە (سۆمەر و ئور) ەوە ،ڕۆیشتووە بەرەو حیجاز. کەواتە:
بیری یەکتاپەرستی لە کوردستانەوە سەری هەڵداوە.
ئەو گەشەسەندنە شارستانییەی کە ئیبراهیمی پێگۆش کراوە، هی ناوچە شاخاوییە پڕ پیتەکان بووە، نەک بیابان
یونس: لە مووسڵ بووەو کوردە ئەو کاتە ئەوێ خاکی کوردستان بووە . ئەم ناوچانەی کوردستان مەڵبەندی سەرەکی مرۆڤە مەزنەکانن.
ناحەزان هەوڵەکانیان لەپێناوی ئەوەبووە ، کە وا نیشان بدرێت ئایین و شارستانییەت تەنها لە "بیابانەوە"وە هاتووە، لەکاتێکدا:
ئاو: پێویستی یەکەمی ژیانە و لە چیاکاندایە.
کشتوکاڵ، لە بناری چیاکانەوە دەستی پێکردووە وەک چەرمۆ لە کوردستان.
یەکتاپەرستی، پێغەمبەرە گەورەکان لەم ناوچە پڕ پیتانەوە پەیامەکەیان بردووە بۆ شوێنەکانی تر.
ناوەندی پیرۆزی و بەرەکەت لێرەوە (جودی و حەڕان و نەینەوا) دەستی پێکردووە و مرۆڤی ئەم ناوچانەش بەو هۆیەوە خاوەن کەرامەت و ڕێزێکی تایبەتن لای خودا، بەڵام مێژوونووسەکان ئەم ڕاستیانە فەرامۆش دەکەن.
گەڕانەوەی مرۆڤی کورد بۆ ئەم "ڕەگ و ڕیشە پێغەمبەرانەیە"ی لەسەر خاکەکەی . دەبێتە متمانە بەخۆبوونی. کە چیتر خۆی بە پاشکۆی شارستانییەتەکانی تر نەزانێت؟ "کوردستان" تەنها خاکێکی ئاسایی نییە، بەڵکو بێشکەی دووەمی مرۆڤایەتییە دوای لافاوە گەورەکە.
١. گوندی هەشتان (گوندی هەشتانە)
ئەمە یەکێکە لە بەهێزترین بەڵگەکان. لە مێژووی ئیسلامیدا هاتووە کە ئەو هەشتا کەسەی لەگەڵ حەزرەتی نوح ڕزگاریان بوو، گوندێکیان لە بناری چیای جودی دروست کرد و ناویان نا «گوندی ــ هەشتانە ــ . بوونی گوندێک بەو ناوە لەو ناوچەیە (کە ئێستا پێی دەوترێت گوندی هەشتان لە شرناخ)، نیشانەیەکی حاشا هەڵنەگرە کە لێرەوە مرۆڤایەتی دووبارە دەستی پێکردووەتەوە.
٢. گەشەی ئینسانییەت و کشتوکاڵ
، زانایانی شوێنەوارناسی جیهانی (وەک ڕۆبەرت بریدۆود) سەلماندوویانە کە یەکەمین نیشانەکانی ماڵیکردنی ئاژەڵ و چاندنی گەنم لە بناری چیاکانی زاگرۆس و ناوچەی "چەرمۆ" و "گردی قەسرێ" بووە. ئەمەش تەواو دەگونجێت لەگەڵ ئەو "بەرەکەتە"ی کە خودا بۆ جودی و دەوروبەری بڕیاری لێدابوو.
کاتێک ژیان لە چیاوە بەرەو دەشتاییەکان (میزۆپۆتامیا) شۆڕبووەوە، یەکەمین شارستانییەتەکان دروست بوون.نوح وەک باوکی دووەمی مرۆڤایەتی،
ئەگەر ئادەم باوکی یەکەم بێت، ئەوا نوح باوکی دووەمە، تەنها نەوەکانی ئەم مایەوە کەئێمەی کوردین . کاتێک ئەم نەوەیە لە کوردستانەوە بڵاوبوونەتەوە، واتە هەموو مرۆڤایەتیی ئێستا ڕەگەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نیشتنەوە موبارەکە کە لەسەر چیای جودی کوردستان بوو .
١. ڕەچەڵەکی محەمەدی پێغەمبەر (د.خ) و حەزرەتی ئیبراهیم
وەک ئاماژەم پێدا، پێغەمبەر (د.خ) لە نەوەی عەدنانە، عەدنانیش لە نەوەی ئیسماعیلە. ئیسماعیل کوڕی ئیبراهیمە. حەزرەتی ئیبراهیم کوردەو لەناوچەی ماردین لەدایکبووە ، پاشان چووەتە بابل ( ئوور) کە لە ڕووی جوگرافیەوە .. مەڵبەندی باپیرانی کورد (سۆمەری و حۆری و میتانییەکان) بووە. کەواتە ڕەگی ئەم بنەماڵەیە دەچێتەوە سەر شارستانییەتی چیا و باکوور.
عەدنانییەکان عەرەبی موستەعرەبەن : ئەمانە نەوەی ئیسماعیلن. ئیسماعیل کوڕی ئیبراهیمە .، کاتێک لەگەڵ هۆزی "جورهم"ی یەمەنی تێکەڵ بوون لە مەککە.لەوانەوە .فێری عەرەبی بوو.
ئەمە خاڵە هەرە سەرنجڕاکێشەکەیە. ڕەچەڵەکی ئیبراهیم خەلیل ناوچە شاخاوییەکانی باکوورە (زاگرۆس و ماردین)، کەواتە قورەیشییەکان لە ڕووی "بایەلۆژی و ڕەچەڵەکەوە" پاشماوەی ئەو کۆچە گەورەیەن کە لە باکوورەوە بەرەو باشوور (حیجاز) ڕۆیشتووە. زمانی عەرەبی بووەتە زمانی پەیام و ئایین، بەڵام "ڕەگەکە" هەر ئەو ڕەگە موبارەکەیە کە لە جودی و دەوروبەرییەوە سەرچاوەی گرتووە.
ناوەندی شارستانییەت و ئایین: ناوچە شاخاوییە پڕ ئاوەکان بووە (کوردستان و دەوروبەری).
پێغەمبەران .. لەم ناوچەیەوە پەیامیان بردووە بۆ ناوچە بێ ئاوەکان (وەک مەککە) بۆ ئاوەدانکردنەوەیان.
پێغەمبەری ئیسلام: ڕەچەڵەکی دەچێتەوە سەر ئەو مرۆڤە "بەڕێز و موبارەکانەی" کە لە "جودی"یەوە بڵاوبوونەوە.
کوردستان مێژوویەکی زۆر جیاوازی هەیە، تەنها شوێنی نیشتەجێبوون نییە، بەڵکو سەرچاوەی دروستکردنی پەیامبەران و شارستانییەت بووە.
نازانم بۆچی هە تا ئێستا لە خوێندنگە و پەرتووکە مێژووییەکاندا تەنها جەخت لەسەر "عەرەببوونی" ئەم کەسایەتییانە دەکرێتەوە و ڕەگە "کوردی و زاگرۆسییەکەیان" بە تەواوی پشتگوێ دەخرێت؟
لەبەر ئەوەی سارە خێزانی ئیبراهیم ئامۆزای بووە، واتە ئیسحاق (باوکی نەوەی ئیسرائیل) خوێن و نەسەبی لە هەردوو لاوە (دایک و باوک) دەچێتەوە سەر یەک ڕەگ . ئەو ڕەگەش هەمان ئەو ڕەگەیە کە لە باکووری میزۆپۆتامیا و ناوچە شاخاوییەکان (حەڕان .. ماردینی ئێستا) هەبووە ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە نەوەی ئیسحاق هیچ خوێنێکی "بیانی"یان تێدا نەبووە و بە تەواوی "کورد" بوون.بەڵام عەرەب باوکیان کوردەو دایکیان هاجەرە ڕەسەنی نادیارە.
نازانم چۆن تێڕوانینی مرۆڤی ئێستا بەتایبەتی کورد بۆ ئەم ڕاستیانە بگۆڕین..؟
لەبەر ئەوەی کە شارستانییەتی کورد (سۆمەری و ماد و حۆرییەکان) ئەوەندە پێشکەوتوو بوو، میللەتانی تر تووشی شۆک ببوون. وەک چۆن ئێستا هەندێک دەڵێن "ئەهرامەکانی میسر کاری بێگانە ئاسمانییەکانە"، ئەو کاتیش دەیانوت "کاری کورد و سۆمەرییەکان کەهەر کوردبوون کاری جنۆکەیە".بەو جۆرە ئەو پیلانەیان بڵاو کردەوە .. گوایە کورد نەوەی جنۆکەن.